هەولێر.. 50 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی"هەژماری من"ـەوە مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن

وێنەیەکی تێکەڵاو لە ئامێرێکی ATM و لۆگۆی هەژماری من
وێنەیەکی تێکەڵاو لە ئامێرێکی ATM و لۆگۆی هەژماری من

K24 – هەولێر:

بۆ مانگی ئایار، 50 هەزار مووچەخۆر لە شاری هەولێر لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن، به‌پێی ئامارەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستە زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار کردووە

دوای ئەوەی مووچە دەچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، لە ڕێگەی كورتەنامەیەكەوە ئاگادار دەكرێنەوە كە دەتوانن بچن مووچەكانیان لە ئامێرەكانی پارەدەر (ATM) ڕاكێشن، كە بۆ ئەم مەبەستە لە شاری هەولێر 32 ئامێر لە شوێنە گشتییەكان بۆ پارەڕاكێشان دانراون.

بۆ مانگی ئایار 50 هەزار مووچەخۆر لە شاری هەولێر لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەردەگرن، لەو ژمارەیەش فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بۆ مانگەكانی داهاتووش پرۆسەكە فراوانتر دەبێت.

بۆ زانینی زیاتر لەبارەی چۆنییەتیی ڕاكێشانی پارە لە ئامێرەكانی هەژماری بانكیی مووچەخۆران، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بكەن هەروەها بۆ هەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 1991ـه‌وه‌ بكه‌ن.

به‌پێی ئامارەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستە زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە و 235 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24: تیمەکانی هەژماری من لەبەردەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە ئەرک دەبن بۆ پێدانی زانیاری بە مووچەخۆران و هاوکارییان دەکەن لە پێدانی زانیاریی لەبارەی شێوازی بەکارهێنان و ڕاکێشانی پارە و ئەم تیمانە لە هەموو بنکەکانی ڕاکێشانی پارە لە ماوەی دابەشکردنی مووچە جێگیر دەکرێن بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ مووچەخۆران بکەن.

ناونیشانی شوێنی ئامێرەکانی ATM:

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک، بەرامبەر تابلۆ مۆڵ

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، خوار پارکی شار، بەرامبەر بازاڕی نیشتمان

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، سەروەران، نزیک بانکی سەروەران

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 30 مەتری نزیک زانکۆی کوردستان

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، پشت وەزارەتی پێشمەرگە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک "

هەولێر، جووتسایدی بەحرکەی کۆن، بەرامبەر قۆتابخانەی زانیاری

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، زانکۆ، بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی بنەسڵاوەی کۆن، ریزی پارکی باداوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک بەردەم کۆلێژی ئاداب

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک بەردەم کۆلێژی زانست

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، ڕێگەی کەسنەزان، نزیک ماجیدی لاند

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی مووسڵ- هەولێر، نزیک دادگای تێهەڵچوونەوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 60 مەتری بەردەم نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 60 مەتری نزیک هۆتێل ڤان رۆیاڵ

بانکی بەردەست "جیهان "

هەولێر، شەقامی 60 مەتری بەردەم وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقامی 30 مەتری چواریانی شەقامی پزیشکان و تەیراوە

بانکی بەردەست "جیهان "

هەولێر، شەقامی 60 مەتری نزیک یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بازاڕی لەنگە

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری بەرامبەر زانکۆی جیهان، واو تاوەرس

بانکی بەردەست " ئار تی بانک"

هەولێر، رێگەی کەسنەزان، بەردەم نەخۆشخانەی رزگاری

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری، بەردەم بانکی قەڵات

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقامی 100 مەتری، بەردەم کۆلێژی دەرمانسازی

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، ڕێگەی کەرکووک، تەنیشت بانکی زانکۆ

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بی بی ئەی سی"

هەولێر، شەقامی شۆڕش، بەرامبەر نەخۆشخانەی لەدایکبوون

بانکی بەردەست "جیهان"

هەولێر، شەقامی منارە، بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک "

هەولێر، شەقامی نەورۆز، خوار نەخۆشخانەی پاکی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک، بی بی ئەی سی"

هەولێر، گەڕەکی ئازادی بەردەم یاریگای فرانسۆ هەریری

بانکی بەردەست "جیهان، بانکی ئەهلی عێراقی"

هەولێر، گەڕەکی ئازادی نزیک نەخۆشخانەی نانەکەلی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، بنەسڵاوە، بەردەم بانکی بنەسڵاوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، بەحرکە، نزیک خوار مزگەوتی رەشید گەردی

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، شەقڵاوە، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"

هەولێر، خەبات، نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات

بانکی بەردەست "جیهان، ئار تی بانک"