وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ئاشکرا دەکات
K24 – هەولێر:
وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی داخستنی کۆگاکانی بۆ وەرگرتنی گەنم دیاریکرد، هاوکات دووپاتیکردەوە کە بەرهەمی گەنم بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 21% زیادیکردووە.
حه‌یده‌ر نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند، لە 16ـی تەمووزی داهاتوو پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران کۆتایی دێت، بەڵام له ئه‌گه‌ری بوونی گه‌نمێكی زۆرتر واده‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، ته‌واوی پارێزگاكانی باشووری عێراق بڕێكی زۆری گه‌نمییان راده‌ست كرد و رێژه‌ی ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ پار ساڵ 21%ـی کردووە و ڕەنگە ڕێژەکە بگاتە 30%.