هاتوچۆی هەولێر: لە هەر چوار ڕۆژی جەژن تەنیا سێ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار کراوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

K24 – هەولێر:

هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان تەنها سێ ڕووداوی هاتوچۆ لای ئێمە تۆمار کراوە و هیچ حاڵەتێکی بریندار بوون و مردنی تێدا نەبوو.

چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی شاری هەولێریان کردبوو، بەڵام لەهەرچوار ڕۆژی جەژنی قوربان تەنها سێ ڕووداوی هاتوچۆ لای ئێمە تۆمار کراوە.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت: لەو ڕووداوانەی کە تۆمارکراوە خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی بریندار بوون و مردنی تێدا نەبووە، هاوکات ئەم ئامارەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕێژەی ڕووداوی هاتوچۆ لەشاری هەولێر تا ئاستێکی باش ڕوو لە کەم بوونەوەیە.