ئارون ڤانکێترۆمان بۆ کوردستان24: هێرشکردنە سەر براندە ئەمەریکییەکان خزمەت بە گەشەی ئابووریی عێراق ناکات

ئارون ڤانکێترۆمان، یاریدەردەری وەزیری بازرگانی ئەمەریکا
ئارون ڤانکێترۆمان، یاریدەردەری وەزیری بازرگانی ئەمەریکا

یاریدەدەری وەزیری بازرگانی ئەمەریکا لەبارەی هێرشکردنە سەر براندە ئەمەریکییەکان لە بەغدا ڕایگەیاند: ئەو کارە خزمەت بە گەشەی ئابووری عێراق ناکات.

سەبارەت بە هێرشی گرووپەکان بۆسەر براندە ئەمەریکیییەکان لەبەغدا، ئارون ڤانکێترۆمان، یاریدەدەری وەزیری بازرگانی ئەمەریکا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ناسەقامگریی ئەمنی کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری دەبێت.

ڕاشیگەیاند، چاویان لەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق هەماهەنگی بکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هێرشکردنە سەر براندە ئەمەریکییەکان و بەردەوامیدان بە گەشەی ئابووری عێراق.

ئاماژەی بەوەش دا، هاوکارەکانمان لە وەزارەتی دەرەوە، بەوردی لەسەری دۆسیەی ئەمنی عێراق لەگەڵ باڵیۆزخانەکەمان لەبەغدا لە پەیوەندی و هەماهەنگیدان. لەهەر دۆخێکدا کاتێک سەقامگیریی دەکەوێتەوە مەترسییەوە، بێگومان مەترسی لەسەر بەرەوپێشچوونی ئابووریش دروست دەکات.

هەروەها دەشڵێت، "ئێمە چاومان لەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق هەماهەنگیمان هەبێت سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی هێرشکردنە سەر براندە ئەمریکییەکان، بەجۆرێک لەخزمەت گەشەی ئابووری عێراقدابێت، چونکە کاریگەری لەسەر داهاتوو دەبێت".