11 ناوچەی عێراق گەرمترین شوێنەکانی جیهانن
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 11 شاری عێراق لیستی ئەو 15 شارەدا بوون کە بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمارکردووە.
بەگوێرەی داتاکان کە بڵاوکراونەتەوە، ئەو 4 شارەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی پلەکانی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە، سەرجەمیان عێراقین، ئەوانیش "عەمارە" پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە بە پلەی گەرمی 50.8 پلەی سیلیزی، دوای ئەوە ناسریە بە پلەی دووەم دێت و لە پلەکانی سێیەم و چوارەم هەریەک لە بەسرا و کوت دێن.
شارێکی کوەیتی و شارێکی ئێرانی پلەی پێنجەم و شەشەمییان لە ڕیزبەندییەکە گرتووە، هەروەها کەربەلا لە پلەی حەوتەم و سەماوە لە پلەی نۆیەم دێت،، فڕۆکەخانەی بەسرا پلەی 11، نەجەف پلەی 12ـی بەدەست هێناوە، عەلی ئەلغەربی لە پلەی 13م دێت، بەدرە لە واست پلەی 14می گرتووە و ئەلڕەفاعی لە ناسریە لە پلەی 15م دێت.