سوودانی: کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی بەهۆی گەرماوە کەم دەکەینەوە

K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخەی ئێستا کە پلەکانی گەرما زۆر بەرزن و بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی لە پارێزگاکانی عێراق جگە لە بەغدای پایتەخت کەم دەکەینەوە.
ڕۆژی شه‌ممه (22ـی حوزه‌یرانی 2024)، ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و به لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونه‌وه‌ی پلەکانی گەرما، بڕیار درا به كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی ده‌وامی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت جگه له به‌غدای پایته‌خت، به شێوه‌یه‌ك كاتی ده‌وام له كاتژمێر 7ـی به‌یانی ده‌بێت بۆ 1ـی دوای نیوه‌ڕۆ.
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پارێزگارەکان دەسەڵاتیان پێ دراوە کە دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگه حکومییەکاندا ڕابگرن، بە فەرمانگە ناوەندییەکانیشەوە کە سەر بە قایمقامیەت نین کە لە پارێزگاکانیاندا کار دەکەن لەو ڕۆژانەی پلەکانی گەرما دەگاتە (50) پلەی سەدی یان زیاتر.
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌وامكردن لە سەرجەم دامودەزگه حکومییەکان لە بەغدای پایتەخت بەردەوام ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کە به‌پێی ڕێنماییه ئاماژهبۆكراوهكان، ده‌وام به‌م شێوه‌یه له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 23ـی حوزه‌یران ده‌ست پێ ده‌كات و تاوه‌كوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29ـی ئابی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.