پرۆژەیەکی ئاو لە ڕەواندز کێشەی کەمئاوی چەندین گوند کۆتایی پێدەهێنێت

ڕواندز
ڕواندز

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، پرۆژەیەکی نوێی گەیاندنی ئاو لە ڕەواندز جێبەجێ دەکرێت و ئاو دەگەیەنێتە چەندین گوندی قەزاکە.

وەک ئاماژەی بۆ کراوە، پرۆژەکە بریتییە لە دانانی بۆڕیی ئاوی خواردنەوە لە بێخاڵەوە بۆ دۆڵی ئاکۆیان و دەوروبەری قەزای ڕەواندز، کە ئاوی سازگاری بێخاڵ بۆ چەندین گوند دەگوازێتەوە و هاووڵاتییانی ئەو گوندانە لە کەمیی ئاو ڕزگار دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تێچووی پرۆژەکە 590 ملیۆن دینارە و درێژیی پڕۆژەکە شەش کیلۆمەترە کە لە لایەن کۆمپانیای ناوخۆیییەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە، پرۆژەکە جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، سوودی گەشتوگوزاریی، باخداریی و کشتوکاڵیشی بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە دەبێت.

هاووڵاتییانی ناوچەکە ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە بەردەوام لە خەمی هاووڵاتییاندایە و سەرباری قەیرانە داراییەکان، پرۆژەکان بۆ خۆشگوزەرانییەکی زۆرتر بەردەوامن.

Fly Erbil Advertisment