سێنتکۆم: سێ بەلەم و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان لەناو برد

هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا"سێنتکۆم" ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا، سێ بەلەم وفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە دەریای سوور لەناو بردووە.
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی"X" ڕایگەیاند، سێ بەلەم و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان لە دەریایی سوور لە ناوبرد، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە مەترسییان بۆ سەر کەشتی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە دروست دەکرد.
لە چوارچێوەیەکی جیادا ڕایگەیاند کە "حوسییەکان" سێ مووشەکی بالیستی دژە کەشتییان لە ناوچەیەکی کۆنترۆڵکراوی "حوسییەکان" لە یەمەن بەرەو کەنداوی عەدەن هەڵداوە، "و هیچ بریندارێک و زیانێکی سەخت لەلایەن ئەمەریکی، هاوپەیمانی،یان کەشتییە بازرگانییەکان."
پێشتر لای خۆیانەوە حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، لە هێرشکردنە سەر و تێکشانی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمەریکا CVN-69- USS Dwight D. Eisenhower سەرکەوتوو بوون، Centcom میش ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی ئەوانە تۆمەتی درۆن.
Centcom دەشڵێت، "ئەم هەڵسوکەوتە بەدخوازانە و بێباکانە بەردەوامەی حوسییەکانی سەر بە ئێران، هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات و ژیانی دەریاوانانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دەخاتە مەترسییەوە".
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش دا، حوسییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە ناوی فەڵەستینییەکان لە غەززە کاردەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشە و کوشتنی ژیانی خەڵکی بێتاوان دەکەن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ململانێی غەززەوە نییە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان بۆ لێپرسینەوە لە حوسییەکان و تێکدانی توانا سەربازییەکانیان.