عه‌بدوڵڵا سه‌ید محه‌ممه‌د: ئه‌وانه‌ی ڤیزای گه‌شتیارییان وه‌رگرتبوو به‌ڵێننامه‌یان پڕ كردبووه‌وه حه‌ج نه‌كه‌ن
خاوه‌نی كۆمپانیای پێدانی ڤیزای گه‌شتیاریی سعوودیه ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا هه‌شت هه‌زار ڤیزایان به هاووڵاتییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری سعوودیه بكه‌ن؛ ده‌شڵێت، ڤیزای گه‌شتیاریی بۆ سعوودیه ماوه‌ی چوار ساڵه به‌رده‌سته.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2024، عه‌بدوڵڵا سه‌ید محه‌ممه‌د، خاوه‌نی كۆمپانیای پێدانی ڤیزای گه‌شتیاریی سعوودیه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڤیزای حه‌جی گه‌شتیاریی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، له‌وانه گه‌شتیاریی، كه‌سیی، خێزانی، كار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه حه‌جی پێ كراوه، ڤیزای كه‌سیی بووه.
عه‌بدوڵڵا سه‌ید محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڤیزای كه‌سیی به‌و شێوه‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه كه‌سێك له سعوودیه بناسێت و داوه‌تنامه‌ی بۆ بنێرێت، دواتر له‌لای ئه‌وانه‌وه له كۆمپانیاكه‌یان ڤیزای بۆ دابین ده‌كرێت.
خاوه‌نی كۆمپانیای پێدانی ڤیزای گه‌شتیاریی سعوودیه باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیزای كه‌سییان وه‌رگرتووه، له كۆمپانیاكه‌یاندا به‌ڵێننامه‌یان پڕ كردووه‌ته‌وه كه ڤیزاكه‌یان بۆ گه‌شتیارییه و حه‌جی پێ ناكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا هه‌شت هه‌زار ڤیزایان به هاووڵاتییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری سعوودیه بكه‌ن و له لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له هه‌ولێر ڤیزاكانیان په‌سند كراوه.
عه‌بدوڵڵا سه‌ید محه‌ممه‌د ڕوونیشی كرده‌وه، ڤیزای گه‌شتیاریی بۆ سعوودیه ماوه‌ی چوار ساڵه به‌رده‌سته و خاوه‌ن كۆمپانیاكان كه سه‌ردانی سعوودیه ده‌كه‌ن پاره ناده‌ن.
عه‌بدوڵڵا سه‌ید محه‌ممه‌د سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هه‌ندێك له حه‌مله‌دار و كۆمپانیاكان به‌ڵێنیان به گه‌شتیاران كردبوو سه‌فه‌ری حه‌جییان به گه‌ره‌نتی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و به‌ڵێنانه ڕاست نه‌بوون.
ڕۆژی دووشەممە (24ـی حوزەیرانی 2024) نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: حاجییەكەی هەرێمی کوردستان بە ناوی (فاتح جەبار ستار) کە دانیشتووی شاری سلێمانییە و ئەمساڵ بە ڕێگەی فەرمی لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە حەجی كردووە، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە هۆتێل گیانی سپاردووە.
نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەی حاجییە کۆچکردووەکانی هەرێمی کوردستان لە وەرزی حەجی ئەمساڵ بۆ 31 حاجی بەرزبووەوە کە دوو حاجییان بە ڕێگەی فەرمی و 29 حاجی بە ڤیزای ساڵی گەشتی سعوودیەیان کردبوو بۆ حەجکردن.
ڕۆژی یەکشەممە (23ـی حوزەیرانی 2024) فەهد عەبدولڕەحمان، وەزیری تەندروستیی سعوودیە ڕایگەیاند: لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، هەزار و 301 حاجی گیانیان سپاردووە و هۆکاری سەرەکیشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە ئەو حاجییانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر تیشکی خۆردا بەپێ ڕۆیشتوون.
ئەو بەرپرسە سعوودیە باسی لەوەشکردووە: ڕێژەی 83%ـی ئەو حاجییانەی کۆچی دواییان کردووە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، ڕێگەپێدانی فەرمییان نەبووە بۆ حەجکردن.
ڕۆژی (21ـی حوزەیرانی 2024) نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەشێک هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقافیان جێبەجی نەکرد و بە ڤیزای ساڵی گەشتیان بۆ سعودییە کرد بەداخەوە هەر ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە حاجییان و بێسەروشوێنبوونی چەندانی دیکە. ئاشکراشیکرد: دوای هاتنەوەی تەواوی حاجییان بۆ هەرێمی کوردستان، لێژنەیەکی لێکۆلێنەوە پێکدەهێنرێت لەسەر ئاستی وەزارەتی ئەوقاف بە بەشداریی داواکاری گشتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤیزای ساڵی خەڵکیان بردووەتە حەج.
ڕۆژی شه‌ممه (15ـی حوزه‌یرانی 2024) دەستەی گشتیی ئامار لە سعوودیە ڕایگەیاند: کۆی گشتیی ژمارەی حاجییان بۆ ئەمساڵ ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 حاجییە، کە لەو ژمارەیەدا ملیۆنێک و 611 هەزار و 310 حاجی وڵاتانی دەرەوەی سعوودیەن و 221 هەزار و 854 حاجی هاووڵاتی و نیشتەجێی سعوودیەن.
بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعوودیەیان کردووە، لە کاتێکدا، کۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە، چوونەتە سعوودیە.