لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی کابینەی تەلەفریکێک کەسێک مرد و نۆی دیکەش بریندار بوون

سەرۆکی شارەوانیی دووەم گەورەترین شاری کۆلۆمبیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی کابینەی تەلەفریک لە شاری مێدێلین، کەسێک گیانی سپارد و و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
فێدریکۆ گوتیرێز، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاند، تەلەفریکەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ. کاتێک چەند کەسی تێیدا بووە و خەریک بووە بگاتە یەکێک لە وێستگەکان، لە کێبڵەکەی پچڕاوە و کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستە ئەو هێڵەی تەلەفریکەکە ڕاگیراوە.
تەلەفریکی مێدێلین لە کۆڵۆمبیا کە لە چەندین هێڵ پێک هاتووە، یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی گواستنەوە بۆ سێ ملیۆن و 900 هەزار دانیشتووی شارەکە.
هەروەها ئەمە یەکەم ڕووداوە کە تەلەفریکەکە ڕوو بدات، لە دوای کردنەوەی لە ساڵی 2004دا.
🔴 La madrugada de este miércoles se desplomó la cabina del teleférico de #Medellín, #Colombia
— XEVA TABASCO (@XEVATabasco) June 26, 2024
➡️ Una persona perdió la vida y otras 12 resultaron heridas
Video: @TReporta pic.twitter.com/1telRYUjTr