کۆمپانیا و خاوەنکارەکانی هەولێر بەشداریی پیشانگەیەکی نێودەوڵەتیی لە ئیستەنبوڵ دەکەن

ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر
ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر

ژوور بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر، ئاگاداریی کۆمپانیا و خاونکارانی سەر بە ژوورەکە دەکات، پێشانگەیەک بۆ خواردن و خواردنەوە و تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنان لە ئیستەنبوڵ ڕێک دەخرێت، ئەوەی خواستی بەشداریی کردنی هەیە، ناوی خۆی تۆمار بکات، بەشداریی کردنیشیان لەو پێشانگەیە، میوانداریی کردنە و ئەرکی خزمەتکردنیان دەکەوێتە ئەستۆی ڕێکخەرانی پیشانگەکە.

ژووری بازرگانیی و پێشەسازیی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، پێشانگای نێودەوڵەتی (F ISTANBUL FOOD FAIR) خواردن، خواردنەوە و تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنان، لە شاری ئەستەنبۆڵ لە وڵاتی تورکیا، لە ڕۆژانی 10 بۆ 13ـی تەممووزی 2024 سازدەکرێت.

ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر ئاگاداریی بازرگانان و خاوەنکار و خاوەن کۆمپانیاکانی ئەندام لە ژوورەکەیان  لە سێکتەرەکانی (بازرگانی گشتی، خواردن و خواردنەوە و تەکنەلۆژیای خۆراك) دەکاتەوە، ئەوانەی خوازیارن بەشداربن لەو پێشانگەیە، لە بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر ناوی خۆیان تۆمار بکەن، ئاشکراشی  کردووە،دوایین کات بۆ پێشکەشکردنی داوای بەشداریی کردن لەو پیشانگەیە چواری تەمووزیی 2024 دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ژوورە، مانەوە لە هۆتێل بۆ ماوەی دوو شەو و سێ ڕۆژ، لەگەڵ ژەمی بەیانیان و پێشوازیی کردن لە فڕۆکەخانە، هەروەها هاتوچۆکردن لە نێوان هۆتێل و هۆڵی پێشانگە و بە پێچەوانەوە و ڕێکخستی دیداری( B2B)، لە ئەستۆی رێکخەرانی پێشانگاکە دەبێت.