کەتەلۆنیا.. دژی هاتنی گەشتیاران خۆپیشاندان کرا

دژی هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار و بەرزبوونەوەی کرێی خانوو، لە هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.
هەزاران کەس لە هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا دژی هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ هەرێمەکەیان، خۆپیشاندانیان کرد.
هاووڵاتییانی هەرێمی کەتەلۆنیا دروشمی سنووردانانیان بۆ هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمەکە بەرزکردەوە. بە دەمانچەی ئاوی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک خواردنگە و کافتریا.
هۆی سەرەکی خۆپیشاندانی دانیشتووانی کەتەلۆنیا دژی هاتنی گەشتیاران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کرێی خانوو، نرخی خواردەمەنی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی ئابووری لەسەر خەڵک داناوە.
بە گوێرەی داتای بەرپرسانی هەرێمی کەتەلۆنیا، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا کرێی خانوو بەهۆی هاتنی ڕێژەیەکی زۆر گەشتیارەوە لەسەدا 68 بەرزبووەتەوە.