سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی

K24 - هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق تاووتوێی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منيى عێراقیان بەگشتی کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ـی تەمموزی 2024) مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە.