پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى (النهج الوطني) کرد، بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: عەبدولسادە ئەلفرێجی، ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى (النهج الوطني) بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیاند: گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بێت و خودای گەورە سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز عەبدولسادە ئەلفرێجی ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى (النهج الوطني):

بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان