حکوومەتی عێراق بۆ تورکیا، ڕەچاوی دراوسێیەتی بکە

شەڕ و ململانێی پەکەکە بووتە هۆکاری مردنی سەدان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان و چۆڵکردنی زیاتر لە هەزار گوند لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان.
لە دهۆک زیاتر لە 600 گوند و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش زیاتر لە 400 گوند چۆڵکراون و حکوومەتی عێراقیش داوا لە تورکیا دەکات ڕەچاوێی دراوسێیەتی باش بکات.
ماوەی چەندین ساڵە شەڕی بەردەوامی پەکەکە و سوپای تورکیا زیان بە هاووڵاتییان و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت. جگە لە مردنی سەدان هاووڵاتیی سڤیل بە درێژایی ئەو چەند ساڵە، دەیان گوند چۆڵکراون و زیانێکی زۆریش بەر ڕەز و باخی هاووڵاتییان و ژینگە و سوورشتی ناوچە کەوتووە.
زیانەکانی شەڕی پەکەکە و تورکیا زیانی بە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەم ململانێیە بووتە هۆکاری چۆڵکردنی زیاتر لە 424 گوند و مردنی زیاتر لە 100 هاووڵاتیی و برینداربوونی سەدانی دیکە.
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، زیاتر لە 63 گوندن چۆڵکراون و 45 هاووڵاتیی سڤیلیش لە ئەنجامی ئەو هێرشانە گیانیان سپاردووە لە پارێزگای دهۆک زۆرترین زیانی لەم ڕووەوە پێگەیشتووە، بەشێوەیەک زیاتر 633 گوند لەم سنوورە چۆڵکراوە و دەیان هاووڵاتیی بوونەتە قوربانی.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا، زیاتر لە 50 گوندی چۆڵکراوە و وێڕای برینداربوونی سەدان هاووڵاتیش 13 کەس بەهۆی شەڕ و هێرشەکانەوە گیانیان سپاردووە.
دوای شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم دواییە، ئەنجوومەن، وەزیرانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەم پرسە ئەنجامدا و دوای لە توکیا کرد، ڕەچاوی بنەماکانی دراوسێیەتی باش بکات و لە ڕێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەماهەنگی بکات .