نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی کارمەندی شەهیدکراوی ئاسایشی قەرەهەنجیر دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشيى "قووڵ"ـی خۆی ئاراستەی خانه‌واده‌ى ئەو کارمەندەی ئاسایش دەکات کە له شەڕی دژی داعش له قه‌ره‌هه‌نجير شه‌هيد بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشيى "قووڵ"ـی خۆی پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ى كارمه‌ندى ئاساييش خوالێخۆشبوو جوامێر عه‌زيز ڕه‌شيد کرد كه "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 14-07-2024، له ئه‌نجامى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعشدا له قه‌ره‌هه‌نجير شه‌هيد بوو".
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده و كه‌سوكاريانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و مهيره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ هاوكاره برينداره‌كانى ده‌خوازم".
ئەمە لە کاتێکدایە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شارەدێی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک پاش دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێریی ورد و بۆ دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش چوون پاش ڕووبەڕووبوونەوە، تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیر کراوە.
هەروەها ئاماژەی داوە، لە ڕووبەڕوو بوونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش بەناوی جوامێر عەزیز ڕەشید شەهید و کارمەندێکی دیکەش بریندار بووە.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، هەردوو چەکدارەکەی داعش بە مەرامی کردەوەی تیرۆریستی دزەیان کردبووە ناوچەکە؛ پێشتریش لە کردەیەکی تیرۆریستی‌دا کارمەندێکی پۆلیسیان لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک شەهید کردووە. لە کردەوەیەکی دیکەش لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهید بوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیاندا دوو کارمەندی دیکەی پۆلیسی کەرکووکیان لە ناو بازاڕی شارەکە شەهید کردووە.
هەروەها لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهووری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهید کردووە و دەستیان لە چەندین کردەوەی دیکەی تیرۆریستی هەبووە.