کچی حاکمی دوبەی سێ بەسێ هاوسەرەکەی تەڵاق دا
شێخە مەهرە، کچی محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم، حاکمی دوبەی، لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوە، جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی شێخ مانع بن محەمەد بن ڕاشد بن مانع ئال مەکتوم ڕاگەیاند.
لە پۆستەکەیدا شێخە مەهرە نوسییویەتی، "هاوسەری بەڕێز، بەو پێیەی سەرقاڵی کەسانی تریت، لێرەوە تەڵاقەکەمان ڕادەگەیەنم، من تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم، ئاگاداری خۆت بە، هاوسەری پێشووت."
ئەم پۆستەی شێخە مەهرە مشتومڕێکی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتووەتەوە، بەتایبەتی کە ئاماژەی بە تەواوی وردەکاری و هۆکانی پشت ڕاگەیاندنەکەی نەکردووە، کە تێیدا سێ جار جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دووپات کردووەتەوە.
مێدیای خەلیج تایمز ئاشکرای کردووە، ئەو دوو هاوسەرە ئەنفۆڵۆوی یەکتریان کردووە و وێنە هاوبەشەکانیان سڕیوەتەوە، لەنێویاندا وێنەی هاوسەرگیرییەکەیان.
شێخە مەهرە و شێخ مەنا لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 بە فەرمی هاوسەرگیرییەکەیان ڕاگەیاند، لە مانگی ئایاری ساڵی 2024شدا کچێکیان بوو.
بەگوێرەی هەمان ڕۆژنامە، مەهرە، شەش هەفتە لەمەوبەر، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نووسیویەتی: " ئێمە تەنیا دوو کەسین".