بە زیاتر لە 12 ملیار دینار سێ پرۆژە لە ئیدارەی زاخۆ جێبەجێ دەکرێن

K24 – هەولێر:
بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار دینار سێ پرۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەچنە واری جێبەجێ کردنەوە.
ڕۆژی 18ـی تەمموزی 2024، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەریمی كوردستان، گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردی بناغەی سێ پڕۆژەی بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار و 420 ملیۆن دینار دانا.
پرۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی ڕێگەی لۆفەکانی شەرانشێ، دروستكردنی بنكەیەكی تەندروستی لە ناحیەی دەركار، هەروەها دابینكردنی ئامێری پزیشكی وتەندروستی بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.