کوردستان24 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاودەکاتەوە
K24 – هەولێر:
پاش کەمێکی دیکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەم تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 ڕادەگەیەنێت.
لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ماڵپەری ئەزموونەکانەوە، بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامی 122 هەزار و 15 قوتابی لقەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی پۆلی 12ـی لە هەر هەشت پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 دیما هیوا لە سلێمانی و مەڕوە شێرزاد لە هەولێر لە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستانن.
هەروەها زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا لە گەرمیان و لانە عەزیز شەوکەت لە هەڵەبجە و پەیمان حەمەئەمین نەجیب لە هەڵەبجە و نیگا ئارام دارا لە چەمچەماڵ، پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.
بە گوێرەی خشتەی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی یه‌كشه‌ممه 23ـی حوزه‌یرانی 2024، له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوون و لە چوارشەممە 17ی تەممووزی 2024، کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی بوو.
به‌گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم ساڵ بۆ خوێندنی ساڵانی 2023-2024، 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 کردووە کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.
سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کرد و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كرابوون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای سلێمانی، 27 هه‌زار و 376 قوتابی له 423 هۆڵ، له پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ، له گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی له 98 هۆڵ، له هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 794 قوتابی له 39 هۆڵ، له سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 قوتابی له 130 هۆڵ، له ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی له 105 هۆڵ و له زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی له 115 هۆڵ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کردووە.