ڕووداوێکی هاتووچۆ لە دیلۆک برینداربوونی 21 کرێکاری لێ کەوتەوە

بەهۆی پێکدادانی دوو مینی پاس لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان 21 کرێکار بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە.
بەگوێرەی هەواڵی مێدیاکانی تورکیا، دوو مینی پاسەکە لە یەکێک لە ڕێگە دوو ئاراستەکانی شاری دیلۆک، ژمارەیەک کرێکاریان دەگواستەوە. پێکاندادانەکە لە یەکێک لە ئاراستەکان ڕووی داوە کە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ڕووی یەکتر ڕۆیشتوون و بەهۆیەوە 21 کرێکار بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بریندارەکان لەلایەن تیمە فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە گواسترانەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە، بەڵام ئاشکرا نەکراوە کرێکارەکانی هاووڵاتییانی باکووری کوردستانن یان بیانین.