منداڵان چیڕۆكی بە زۆربردن و راھێنانەكانی داعش دەگێڕنەوە
K24 - منبج
لە سەرەتای دروستبوونییەوە داعش منداڵان بەكار دەھێنێت و دەیانباتە ریزەكانی، ئەوەش لە رێی شۆردنەوەی مێشكیان و دواتریش بۆ مەرام و هێرشەکانی بەكاریان دەھێنێت، ھەندێك لەو منداڵانەی لە دەستی داعش رزگاریان بووە لە شارۆچكەی منبج لە رۆژئاوای كوردستان، چیڕۆكەكانیان لە ریزەكانی داعش دەگێڕنەوە كە چۆن بۆ توندوتیژی مەشق بە منداڵان دەكەن.