زیاد هاشمی: نیشانه‌كانی بێهیوابوونی عێراق له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان ده‌ركه‌وتوون

توێژه‌رێكی ئابووری و ڕاوێژكار له ئابووریی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی شكستی حكوومه‌تی عێراق له باوه‌ڕپێهێنان به وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ پاره‌داركردنی پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و بانكی ناوه‌ندی به‌دوای پاره‌داكردنی پڕۆژه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
زیاد هاشمی، توێژه‌رێكی ئابووری و ڕاوێژكار له ئابووریی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان كۆبوونه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه ده‌كات و له ڕێگه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار و مێدیا و پرۆگرامێكی زۆر و پروپاگه‌نده‌ئامێز، گه‌شبینی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه نه‌بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌دۆلارێكیش بۆ پاره‌داكردنی پرۆژه‌كه به ده‌ست بهێنێت.
زیاد هاشمی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، حكوومه‌ت عێراق له باره‌ی پاره‌داركردنی پرۆژه‌كه بێهیوا بووه و تا دێ هه‌ست به‌و بێهیواییه‌ی ده‌كرێت، بۆیه‌ی له سۆنگه‌ی ئه‌م بێهیواییه‌وه به‌و باوه‌ڕ ده‌گات خۆی پرۆژه‌كه پاره‌دار بكات، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌وه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نائاماده‌یی وه‌به‌رهێنه‌ران و نه‌بوونی ئاره‌زووی وڵاتان و كۆمپانیاكان بۆ له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاره‌تی و پاره‌داركردنی پرۆژه‌كه.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، پاره‌داكردنی پرۆژه‌كه له لایه‌ن خودی عێراقه‌وه چه‌ندان پرس له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه عێراق ده‌بێت خۆی بخاته ژێر باری خه‌رجی و تێچوویه‌كی زۆر و له ڕاده‌به‌ده‌ر، كه تا ئێسته‌یش سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه دیار نییه. هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه ده‌رگا به ڕووی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره و نایاساییدا ده‌كاته‌وه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و ده‌بێت و ملیاران دۆلار له‌م نێوه‌نده‌دا به‌فیڕۆ ده‌چێت. تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌زگه‌یه‌كی خێرخوازی نییه تاوه‌كوو ده‌رگای گه‌نجینه‌كه‌ی به ڕووی هه‌ر كه‌سدا بكاته‌وه پاره‌ی بوێت. بۆیه زۆر قورسه عێراق بتوانێت پرۆژه‌كه جێبه‌جێ بكات، به‌هۆی ئه‌و تێچووه زۆره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی، نه‌خاسمه بازنه‌ی قازانجه‌كانیشی زۆر سنوورداره.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له به‌غدا سه‌رپه‌رشتی ئیمزاكردنی لێكتێگه‌یشتنی چوارقۆڵیی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق.
پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، یەکێکە لەو خاڵانەی لەنێوان تورکیا و عێراقدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، پرۆژەکە بە 11 پارێزگای عێراقدا تێ دەپەڕێت، بە هەرێمی کوردستانیشەوە. ڕێگەی گەشەپێدان پێک دێت لە ڕێگەی وشکانی، هێڵی ئاسنین و بەندەری ئاویی، لە کەنداوەوە بە عێراقدا درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە سنووری تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەورووپا.
پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان چەند ئاڵنگارییەکەی لە بەردەمدایە لەوانەش؛ هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەو پارێزگایانەی ڕێگەکەی پێدا تێ دەپەڕێت، لەگەڵ تێچووی زۆری پڕۆژەکە و ناسەقامگیریی سیاسی لە عێراقدا.
ڕێگەی گەشەپێدان ئەو پرۆژە بازرگانییەی عێراق گرەوی لەسەر کردووە کە بەهۆیەوە ببێتە ناوچەیەکی گرنگی بەیەک گەیاندنی کەنداو لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، سەرباری خاڵە سوودبەخشەکانی پرۆژەکە بۆ عێراق، بەڵام ڕێگەی گەشەپێدان بەدەر نییە لە ئاڵنگاریی سیاسی و ئەمنی و تەنانەت ئابووریش.
ڕێگەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی بازرگانییە کە قەتەر و ئیمارات لە ڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و لەوێشەوە بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی حکوومەتی عێراق تێچووی پرۆژەکە نزیکەی 17 ملیار دۆلارە، بڕیارە لە ساڵی 2050 کارەکانی تەواو ببێت. ڕێگەی گەشەپێدان نزیکەی 100 هەزار هەلی کار بۆ دەستی کاری عێراق و تورکیا دەڕەخسێنێت، سەرباری ئەوەی کاتی گەیاندنی کەرەستەکان لە کەنداوەوە بۆ ئەورووپا لە 30 ڕۆژ بۆ 15 ڕۆژ کەم دەکاتەوە، قازانجەکەی خۆی دەدات لە چوار ملیار دۆلاری ساڵانە.
ژمارەیەک ئاڵنگاریی لە بەردەم ڕێگەی گەشەپێدان هەن لەوانەش، هەبوونی هەژموونی گرووپە چەکدارەکان لە بەشێک لەو پارێزگایانەی ڕێگەکەی پێدا تێدەپڕێت، ناسەقامگریی سیاسیی عێراق گۆڕانی بەردەوام لە بڕیارەکان بەگوێرەی حکوومەتە جیاوازەکان، هەبوونی پڕۆژەی دیکەی هاوشێوە کە مەترسی کەمبوونەوەی داهاتی ڕێگەی گەشەپێدانیان لێ دەکرێت لەوانەش؛ پڕۆژەی بەهاراتی هیندستان بۆ ئەورووپا، پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی ئێران بۆ سووریا.