توێژینەوەیەک: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق زۆرترین فشار ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكیان هه‌بێت
به‌هۆی زۆری ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له دامه‌زراوه حكوومییه‌كان و به‌رده‌وامی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری نوێ و لاوازی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ڕەخساندنی ده‌رفه‌تی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی بێكاری له عێراق، فشاری زۆر له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی درووست بووه.
موختار مووسه‌وی، په‌رله‌مانتاری عێراق دەڵێت: ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ری ناپێویست له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكیان هه‌بێت و مانگانه گوژمه‌یه‌كی گه‌وره له بودجه‌ی گشتی بۆ مووچه‌كانیان ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پلانە بۆ بابه‌تی دامه‌زراندن.
دووپاتیشده‌كاته‌وه، له هه‌ر وه‌زاره‌تێك هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری نا پێویست هه‌ن و به‌رده‌وامی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری نوێش هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی كورتهێنانی ساڵانه ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌نار عوبێدی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی عێراق موسته‌قبه‌ل ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌یان و توێژینه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی، عێراق گه‌وره‌ترین وڵاته له‌ڕووی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومی.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، له‌ناو كۆی ئه‌و وڵاتانه‌ی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، رێژه‌ی ده‌ستی كار له كه‌رتی حكوومی له عێراق گه‌یشتووه‌ته 37%، له‌كاتێكدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراق زۆرترین فشار ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكیان هه‌بێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنانه، بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا كه‌رتی تایبه‌ت هان بدرێت بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار.
مسته‌فا ئه‌كره‌م حه‌نتوش، پسپۆڕی ئابووری ده‌ڵێت: هیچ ژماره‌یه‌كی راسته‌قینه له‌باره‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراقی له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه راگه‌یه‌ندراوه‌كان، ژماره‌یان زیاتره له چوار ملیۆن و 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر دوو ملیۆن و 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له كه‌رتی مه‌ده‌نی و نزیكه‌ی دوو ملیۆنیش تایبه‌تن به فه‌رمانبه‌رانی هێزه‌كانی ئه‌منی، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دژه تیرۆر، هه‌واڵگری و هێزه‌كانی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت.
حه‌نتوش باس لەوەش دەکات، جگه له‌و چوار ملیۆن و 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، زیاتر له سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش وه‌ك خانه‌نشین مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هاووڵاتیانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی بێكاری و خراپی دۆخی ئابووری، به‌رده‌وام خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دوای دامه‌زراندن له كه‌رتی حكوومی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ده‌رچووانی كۆلیژ و په‌یمانگه‌كان، تا ئێستاش به‌هۆی ململانێی سیاسی، وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی تایبه‌ت له عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر كه‌رتی گشتی.