دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێزدی بۆ نه‌هێشتنی كۆمه‌ڵكوژی: حكوومه‌تی عێراق شنگال ئاوه‌دان بكاته‌وه
دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێزدی بۆ نه‌هێشتنی كۆمه‌ڵكوژی ئاماژه به ده‌یه‌مین ساڵیادیی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان له لایه‌ن ڕێكخراوی داعش له شنگال ده‌كات و داوا له حكوومه‌تی عێراق و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌كات، شنگال ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی، 2ـی ئابی 2024، دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێزدی بۆ نه‌هێشتنی كۆمه‌ڵكوژی له ده‌یه‌مین ساڵیادی هێرشه‌كانی ڕێكخراوی داعش بۆ سه‌ر شنگال و كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێزدییه‌كان له 3ـی ئابی 2014 له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و به‌شێكیان كوژران و به‌شێكیان ڕفێندران و به‌شێكیان بێسه‌روشوێن بوون و به‌شێكیشیان به‌ره‌و شوێنه‌كانی دیكه هه‌ڵاتن و به‌شێكیان ڕوویان له ده‌ره‌وه كرد و به‌شێكیشیان له هه‌رێمی كوردستان گیرسانه‌وه كه ئه‌وپه‌ڕی ئاسایش تێیدا به‌رقه‌رار بوو.
دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێزدی بۆ نه‌هێشتنی كۆمه‌ڵكوژی له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داوای له حكوومه‌تی عێراق و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كان كردووه، دووباره شیاندن بۆ ڕزگاربووه‌كان بكه‌نه‌وه و له ڕووی ده‌روونی و ئابوورییه‌وه پشتیوانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كان به شوێن ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێن كه تا ئێسته بێسه‌روشوێنن، هاوكات شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بڕه‌خسێندرێت.
ڕێككهوتی 3ـی ئابی 2014، چه‌كدارانی داعش دوای كۆنترۆڵكردنی مووسڵ و هه‌ڵاتنی سه‌ربازانی سوپای عێراق. هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و كۆمه‌ڵكوژییان دژ به ئێزدییه‌كان كرد.
رۆژی 9ـی تشرینی یەکەمی 2020، بەچاودێری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتننامەی شنگال لە بەغدا واژووکرا، کە لە چەند خاڵێکی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە پێکهاتووە.
رێککەوتنەکە دوای پێنج ساڵ لە ئازادکردنی شنگال هات، دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2015، شارەکەیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ئازادکرد.
وەکو ئەوەی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان باسی دەکات، دوای سێ ساڵ لە واژووکردنی رێککەوتنی شنگال، "بەداخەوە هیچ هەنگاوێک نەچووینەتە پێش؛ ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی وایکردووە ئاوارە و خوشک و برایانی ئێزدی نەتوانن بگەڕێنەوە شنگال، لەبەر ئەوەی وەکو پێویست خزمەتگوزاری، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەیان نییە".
رێککەوتننامەی شنگال کە ئامانج لێی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچەکە، گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیرییە و قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانە؛ بەسەر چوار تەوەردا دابەشکراوە، کە بریتین لە کارگێری، ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە.
رێبەر ئەحمەد گوتی، "هەمیشە داوامانکردووە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت. سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوکاربووە لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەڵام بەداخەوە لە دەرەوەی ئیرادەی حکومەتی عێراقیش خەڵکانێک هەنە، رێگرن لەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت".