دوو هاووڵاتی كۆبانێ به‌ گوللـه‌ی سوپای توركیا شه‌هیدبوون

K24 - هه‌ولێر:

له‌ ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر سنووری شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، دوو كه‌س شه‌هیدبوون و 95 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌سه‌ر سنووری كۆبانێ رایگه‌یاند، سوپای توركیا به‌ گوللـه‌ و گازی فرمێسك رژێن، هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی هاووڵاتییان ده‌ده‌ن.

له‌ ئه‌نجامی هێرشی سوپای توركیاش، دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی حه‌جی نازۆ ته‌مه‌ن 17 ساڵ و ئه‌حمه‌د جومعه‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵ، شه‌هید بوونه‌ و 95 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ماوه‌ی پێنج هاووڵاتییانی كۆبانێ له‌ دژی بنتاتنانی دیوارێك له‌سه‌ر سنووری ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، خۆپیشاندانییان ده‌ستپێكردووه‌ و ئه‌و كاره‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.