گاڤی مایرۆن: پێویسته ئێزدییه‌كان سكاڵا له دژی كۆمپانیاكانی هاریكاریی داعش تۆمار بكه‌ن
پارێزەرێكی ئەمەریکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، دادگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی دژ به داعش بكه‌نه‌وه و بڕیاری لێ بده‌ن؛ ده‌شڵێت، ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دۆسیانه ملیاران دۆلار بۆ هاریكاریی ئێزدییه‌كان كۆ بكرێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، گاڤی مایرۆن، پارێزەری ئەمەریکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، چه‌ندان كۆمپانیای گه‌وره و به‌ناووبانگ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مه‌ریكا و جیهان له ماوه‌ی 2013 و 2014ـدا داعشیان پاره‌دار كردووه له كاتێكدا داعش تاوانی دژی ئێزدییه‌كان ده‌كرد.
گاڤی مایرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به پێی یاسای ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر كۆمپانیا و لایه‌نێك ڕێكخراوێكی وه‌ك داعش پاره‌دار بكات، هه‌مان مامه‌ڵه‌ی داعشی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌و پارێزه‌ره باسی له‌وه‌ش كرد، ئێزدییه‌كان له عێراق ده‌توانن سكاڵای یاسایی له دژی ئه‌و كۆمپانیایانه تۆمار بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی كورد قسه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی یاسایی له دژی ئه‌و كۆمپانیایانه بكه‌نه‌وه.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدایه بۆ سه‌لماندنی تاوان دژی ئێزدییه‌كان. گوتیشی، كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژیی كورد و ئێزدییه‌كان پرسێكی یاساییه و ده‌كرێت دۆسیه‌كان له دادگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه.
بەرەبەیانی 3ـی ئابی 2014، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری، به‌شێكیان لە دەستی داعش ڕزگاریان بوو، ئەوانی دیكه بە ژن و منداڵ و پیاوەکان دەورووبەریان گیرا و دەستبەسەر کران، لە پرۆسەیەکدا، ژن و منداڵ و پیاوەکانیان لە یەکتر جیا کردەوە، ئەوانەی بەزۆر کرانە موسڵمان لە ژیان مانەوە، ئەوانەی ڕەتیان کردەوە به زۆرەملێ ببنە موسڵمان، کوژران و زیندەبەچاڵ کران.