ترەمپ لە جاران زیاتر ڕقئەستوورتر و بەرهەلستکارانە مامەڵە دەکات
لە سێیەمین گەڕی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، دۆنالد ترەمپ، لە جاران زیاتر ڕقئەستوورتر و بەرهەلستکارانە مامەڵە دەکات.
چەمکەکانی ترەمپ، لێوانلێون لە وشەی زبر، جنێو، هەراسانکەر و دوژمنکارانە. ئەمەش کۆمەڵگەی ئەمەریکای تەواو دابەش کردووە، وێڕای ئەوەی سیاسەتەکانی بەرەوە گەلپەروەریی و کۆکردنەوەی هاندەر پەل دەهاوێژن.
زمانی ترەمپ، لە سێیەمین گەڕی خۆپاڵاوتن بۆ کۆشکی سپی ڕەقتر، توندوتیژتر و هەڕەشەئامێزتر بووە، بە جۆرێکە وێرای ئەوەی گاڵتەی بە هەموو شتێک دێت، هێرش دەکاتە سەر بەرامبەرەکانی و جنیویشیان پێ دەدات.
لە لایەکی دیکەوە، دۆنالد ترەمپ زیاتر لە جاران پەسنی سەرکردە تاكڕەو و دکتاتۆرەکان دەکات و وشەکانیان بەکار دێنێت، لەسەر ڕکابەرەکانیش، ترەمپ بەڵێن دەدات دەسەڵات و پێگەی بۆ دژایەتی ڕکابەرەکانی بەکار بهنێت.
بەشێک لەو وشانەی زۆرترین بەکارهێنانیان لە فەهەنگی وشەکانی ترەمپ هەیە بریتین لە " گەندەڵ، دز و چەپەڵەکان، خەڵکی دزێو، فاشیست، مارکسیست، خەڵکی نەخۆش".
لەسەر پەنابەران ترەمپ گوتی: خوێنی وڵاتەکەمان ژەهراویی دەکەن.
ئەمانە، چەمکی بەکارهێندراوی ئەدۆلف هیتلەرن، کە بەردەوام دەیگوت: ماین کامپف، ژەهراوییکردنی خوێن، وەکو ئاماژە بۆ دژەکانی. کۆمۆنیستەکان، مارکسیستەکان، فاشیستەکان و چەپەڵە چەپی توندڕەوەکان کە وەک جڕوجانەوەری زیانبەخش وان، لە سنووری وڵاتەکەماندا دەژین، لە ڕەگەوە دەریان بهێنن. ئەم ڕستەیەش لە لایەن مۆسۆلینی و هیتلەرەوە بەکار هاتووە.
پێشووتریش گوتبووی: ئەگەر بایدن بباتەوە، گۆمی خوێن دروست دەبێت.
لە ئاهەنگێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی مانگی ئازاردا لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، ترەمپ ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی بایدن بەرانبەر پەنابەران، پیلانێک بۆ ڕووخاندنی ئەمەریکا دەچێت.
لەسەر بەربژیری دیموکراتەکانیش گوتویەتی: کامالا هاریس، شیاو نییە بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی، کاتێک ئەو لەدایک بوو، هیچ کام لە دایک و باوکی ئەمەریکی نەبوون".
لە دوایین لێدوانیش ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ڕووبەرووبوونەوەی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، بۆ دیبەیەتی ئەیلول لە ئەی بی سی ڕەت دەکاتەوە و دەیەوێت لە فۆکس نیوز ڕووبەروو ببنەوە.