سەفین دزەیی: ڕێگریی لە شنگالییەکان دەکرێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان

سەفین دزەیی
سەفین دزەیی

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، هێزە نا یاساییەکان ڕێگریی لە شنگالییەکان دەکەن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان وهیچ خزمەتگوزارییەکیشیان پێشکەش ناکەن.

لەڕێوڕەسمی ناسانی کتێبێکی وێنەیی هونەرمەند ڕۆستەم ئاغەلە لە بیرەوەری 10 ساڵەی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان کە گۆڤاری Kurdistan Chronicle پشتیوانی چاپکردنی کردووە، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی:، رۆژێکی ناخۆشی میللەتەکەمان یاد دەکەینەوە کە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بوو، ئەو ڕۆژەی هەواڵەکەم بیست کە داعش هێرشی کردە سەر ئێزدییەکان و ویستی بنبڕیان بکات، هەوڵماندا بەرگریی لەخۆمان بکەین و کوردستان بپارێزین، لە کاتێکدا ئێمە پەیوەندییمان بە ئاڵۆزییەکانەوە نەبووە، هاوکات سوپاسی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد لە جەنگی دژی داعش، گوتی: چیرۆکی خەمناکی ئێزیدییەکان کۆتایی نەهاتووە، ئەوان لە کەمپەکان و تاراوگە دەژین، ئێمە چەندین ساڵە ڕووبەڕووی لەناوچووین دەبینەوە، لەکاتێکدا شانازیی بە پێکەوە ژیان دەکەین، خەڵکێک ویستی ئەو پێکەوە ژیانە لە کوردستان وێران بکات، ئاماژەی بەوە کرد کە، خەڵکێک لە دەست داعش هەڵاتن و کوردستانیان کردە پەناگە بۆخۆیان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، دزەیی گوتی:  ئێمە پێویستمان بە هاوکاریی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، دەشڵێت: هێزەکانی بە نایاسایی لە شنگالن، ڕێگرن لە گەڕانەوەی خەڵکەکە بۆ سەر ماڵەکانیان و هیچ خزمەتگوزارییەکیشان نییە، گوتی: پێویستە ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت، ئەو گرووپە نایاساییانەی لە شنگالن، ناوچەکە بۆ شنگالییەکان بەجێ بێڵن کە ئێستا داگیرییان کردووە.