ئیخڵاس دلێمی: لەمەودوا مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان دوا ناکەوێت

ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ڕەنگە ئەو مانگە مووچەی فەرمانبەران دوا بکەوێت، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو بەپێی ڕێکارێکی دیاریکراو، مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شێوەیەک دوا ناکەوێت.

یەکشەممە 4ـی تەممووزی 2024، ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ڕێککەوتن کراوە لەم یەک دوو مانگەی داهاتوودا، کێشەی مووچەی فەرمانبەران و تەنانەت هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک دوا ناکەوێت و لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئێستا بەراورد بە ڕابردوو زۆر باشە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

ئیخڵاس دلێمی دەڵێت: تا ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، ڕاستە پێشتر کێشە هەبوو، بەتایبەت لەمووچەی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشیان، بەڵام دوای هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێککەوتن کرا، دادگای فیدراڵیش شیکردنەوەی بۆ بڕیاڕەکەی خۆی کرد و گوتی: هەر بانکێک کە متمانەپێکراوی بانکی ناوەندیی بێت، دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران بە بانکیی بکات.

دلێمی دەشڵێت: ڕەنگە ئاریشەی دوا کەوتنی مووچە لەم مانگە هەبێت، بەڵام لە مانگەکانی داهاتووەوە لەڕێگەی ڕێکارێکی دیاریکراوەوە مووچە فەرمانەران و هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شیوەیەک دوا ناکەوێت.