سەرۆککۆماری ئێران: تیرۆرکردنی هەنییە لە تاران پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: تیرۆرکردنی هەنییە لە تاران پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و مافی ئەوەمان هەیە پارێزگاریی لە ئاسایشی خۆمان بکەین.
یەکشەممە4ـی تەممووزی 2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: تیرۆرکردنی هەنییە لە تاران پیشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، گوتیشی: بێگومان مافی خۆمانە پارێزگاری لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتەکەمان بکەین.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێویستە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بۆ تاوانی تیرۆرکردنی هەنییە هەبێت.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 31ـی تەمموزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی و پاسەوانێکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر کوژراوە.