ماتیو میللـەر: ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكات دۆخه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت

ماتیو میللـەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا
ماتیو میللـەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا

K24 – هەولێر:

ئەمەریکا هۆشداری لە کۆنترۆڵ دەرچوونی شەڕەکە دەدات ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

ماتیو میللـەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، مەترسی هه‌یه‌ بارودۆخەکە لەدەست ده‌ربچێت و گرنگیشه‌ لایه‌نه‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگه‌یاند جەخت لە هەڵوێستی خۆمان دەکەینەوە و  ڕاستەوخۆ بە ئیسرائیلیشمان ڕاگەیاندووە، بگه‌نه‌ رێککەوتن.

هاوکات ماتیو میللـەر گوتیشی: گرژتربوونی دۆخەکە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە لە ناوچەکە، ئێران بە شیوەیەک لە شێوەکان بیری لەو هەنگاوانە دکاتەوە کە ئاماژەی بۆ دەکەن کە هێرش بکەن، چونکە بارودۆخەکە لە دەست دەردەچێت، ئەمە ئەو پەیامەیە کە دەیخەینە روو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت جەختیان لەوە کردووەتەوە، گرژتربوونی ئاڵۆزییەکان هەڕەشەن بۆ بەرپابوونی شەڕێکی فراوانتر لە ناوچەکە و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، خۆیان بەدوور بگرن لە توندوتیژی و دۆخەکە هێور بکەنەوە.