هه‌ولێر؛ مەلا بەختیار ناوه‌ڕۆكی "کۆبەندی سەرجەم بەرهەمەکانی ئاڵای شۆڕش" ده‌خاته ڕوو
لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەی گشتیی هەولێر کە بە کتێبخانەی زەیتوونە ناسراوە، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەسپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ مەلا بەختیار بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی دابەشکردنی کۆبەندی سەرجەم بەرهەمەکانی ئاڵای شۆڕش.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6ـی ئابی 2024، لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەی گشتیی هەولێر کە بە کتێبخانەی زەیتوونە ناسراوە، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەسپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ مەلا بەختیار بەڕێوه چوو بە مەبەستی دابەشکردنی کۆبەندی سەرجەم بەرهەمەکانی ئاڵای شۆڕش.
مەلا بەختیار ئاماژه‌ی به‌وه كرد، باس له مێژوویهكدا ده‌كات، كه 40 ساڵ به‌سه‌ریدا تێ ده‌په‌ڕێت و ئه‌م چل ساڵه ئارامیان گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی پانۆڕامای ئه‌و مێژووه بخه‌نه ڕوو.
مەلا بەختیار گوتیشی، مه‌به‌ستی له نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان، بریتی نییه له تۆخكردنه‌وه‌ی ڕق، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه ڕاستییه‌كان بخه‌نه ڕوو كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رانبه‌ریان كردوویه‌تی.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵه مێژووییه‌كه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان گرت له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كان و پێی وابوو ئه‌م باڵه كه جیا بووه‌وه، هێزی زیاتری به حكوومه‌تی عێراق دا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی سه‌ختتر دژ به شۆڕشی ئهیلوول بكات.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ر له دوای ساڵی 2003، یه‌كێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێشنیازی كرد یه‌كێتی بكرێته "حزبێكی عێراقی."
مه‌لا به‌ختیار سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد كه له دوای شه‌ش مانگ له ئازادكردنی له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووا، پێشوازی لێ كردووه و ڕێزی لێ ناوه.