به ڤیدیۆ: دوو كچ تیژترین بیبه‌ری جیهان ده‌خۆن
ده‌ره‌نجامه‌كه شۆك هێنه‌ره
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له "سابرینا ستیوارت" ی ته‌مه‌ن "22" ساڵان و "لیزی ورست" ته‌مه‌ن "18" ساڵ،هه‌وڵده‌ده‌ن كه تیژترین بیبه‌ری جیهان بخۆن و خۆیان له‌و بواره‌دا تاقیبكه‌نه‌وه،كه به بیبه‌ری"كارۆلاینا ریبه‌ر" ناسراوه، به‌ڵام ده‌ره‌نجام دووچاری كێشه‌یه‌كی كاره‌ساتبار ده‌بنه‌وه.
ئه‌و دوو كچه خه‌ڵكی ویلایه‌تی "نیوجێرسی" ئه‌مریكان و پاش ئه‌وه‌ی له‌تێك له بیبه‌ره‌كه ده‌خۆن، یه‌كێكیان دووچاری ره‌بووه ده‌بێت و خه‌ریكه له هۆشی خۆی بچێت،ئه‌وی دیكه‌شیان هه‌رچی له‌ناو گه‌ده‌یدایه ههڵیدههێنهتهوه.
ئه‌و بیبه‌ره هێنده تیژه كه هه‌ست ده‌كرێت ئاگر له ده‌م و زمان و جه‌سته‌ت به‌ربووه" تیژی بیبه‌ری "كارۆلاینا ریبه‌ر" (2.2) ملیۆن یه‌كه‌ی تیژییه به‌گوێره‌ی پێوه‌ری "سكوفیل" له‌كاتێكدا ئاستی سروشتی تیژی بیبه‌ره تیژه ئاساییه‌كان 30 هه‌زار یه‌كه‌یه به‌گوێره‌ی سكوفیل.
ئه‌و دوو كچه باسیان له یه‌كه‌م ساته‌كانی خواردنی ئه‌و بیبه‌ره كردووه و به رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"یان راگه‌یاندووه"چه‌ند چركه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی بیبه‌ره‌كه گه‌یشتووه‌ته ناو ده‌میان هه‌ستیانكردووه ئاگر له ده‌م و زمان و جه‌سته‌یان به‌ربووه.
ئه‌و دوو كچه خهڵكییان ئامۆژگاریی كردووه كه هیچ كاتێك ئه‌زموونی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان دووباره نه‌كه‌نه‌وه،چونكه به‌ڕاستی مه‌ترسیداره.