مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی، سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتەکە دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت. 

پێنجشەممە، 08-08-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان؛ ئاراستەی محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی پارتەکە کرد.

لە پایەمەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ محەممەدی حاجی مەحمووددا هاتووە: "بە بۆنەی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئومێدەوارە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، "بەردەوام بێت لە کارکردن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان".

دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 1976 دوای جیابوونەوە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن مەحموود عوسمان، عەدنان موفتی و ڕەسوول مامەندەوە  دامەزرا و خەباتی چەکداریی لە دژی رژێمی بەعس راگەیاند. دواتر و لە ساڵی 1979 بەشێک لە ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جیابوونەوە و هاتنە بەرەی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان هەر لە باشووری کوردستان یەکێکیش لەو ئەندامانە، محەممەد حاجی مەحموود بوو، کە ئێستا سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان