پاکستان؛ لە هێرشێکدا بۆ سەر سێ شوێنی سەربازی سێ سەرباز و چوار چەکدار کوژران

سوپای پاکستان بڵاوی کردەوە، چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر سێ پێگەی سەربازیی باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لەسەر سنووری ئەفغانستان، کە بووەتە هۆی پێکدادان و لە ئەنجامدا سێ سەرباز و چوار چەکدار کوژراون.

سوپای ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێرشەکان لە دۆڵی تیرا لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە ناوچەکە بەردەوامە بۆ نەهێشتنی هەر توندوتیژییەک، هەروەها هێزە ئەمنییەکان سووریشن لەسەر نەهێشتنی مەترسی تیرۆر.

سوپا وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو، بەڵام کوتلەیەکی دابەشبووی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.

دەسەڵاتداران دەڵێن ئەو کوتلەیەی بە "گول بەهادر" ناسراوە، "بنکەکەی لە ئەفغانستانە".

پاکستان لە ساڵانی ڕابردوودا شاهێدی هێرشی چەکداری زیاتر بووە، بە تایبەت لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.