پیاوێک لەسەر هەویری ددان لە خەسووی توڕە دەبێت
K24 – هەولێر:
بههۆی ئهوهی خهسووی ههویری ددانی ئهوی بهكارهێناوه، پیاوێك لە خەسووی توڕە دەبێت و گهشته خێزانییهكهی تێك دهدات و بە تەنیا دەگەڕێتەوە.
پیاوێک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە: کە گەشتە خێزانییەکەی تێکداوە و بە تەنیا گەڕاوەتەوە بەهۆی ئەوەی خەسووی هەویری ددانەکەی بەکارهێناوە.
پیاوەکە تەمەن 38 ساڵە و ئاماژەی بەوە کردووە: خۆی و ژنەکەی لەگەڵ کچە 5 ساڵانەکەیان و خەسووی بۆ پشوو چوونەتە ئیتاڵیا، بەڵام سەری سوڕماوە لەوەی کە زانیویەتی کە خەسووی هەویری ددانی خۆی و کەلوپەلەکانی ژنەکەی بەکارهێناوە، ئەمەش وایکردووە کە هەست بە تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی بکات.
پیاوەکە باسی لەوەش کردووە، خەسووی هیچ کام لە خەرجییەکانی (هۆتێل، خزمەتگوزارییەکان، خواردن)ی نەداوە، تەنیا پارەی بلیتی فڕۆکەکەی داوە.
هاوکات گوتیشی: "چەند جارێک داوام لە خەسووم کردووە کە واز لە بەکارهێنانی هەویری ددان و کەلوپەلەکانی ژنەکەم بهێنێت، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو واز بهێنێت بۆیە بووە ننکۆکی، ئەمەش وایکرد ڕێککەوتی بلیتی فڕۆکەکەم بگۆڕم و ڕاستەوخۆ بە تەنیا بگەڕێمەوە وڵاتی خۆم.