لافاوەکەی سوودان سەدان قوربانی لێ کەوتەوە

لە ویلایەتەکانی باکووری سوودان زیاتر لە 70 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان سپارد، هەروەها زیانێکی زۆریش بە موڵک و ماڵی خەڵک کەوتووە، بەوهۆیەشەوە خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچە بەرفراوانەکانی سوودان بارانی بەخوڕ دایکردووە، کە زۆرترین ڕێژەی باران بووە لە چەند ساڵی ڕابردوودا. شارەزایانی کەشناسی و یەکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە دەستەی کەشناسی، پێشبینیان کردووە بارانی بەخوڕ بەردەوام بێت، لەگەڵ بروسکە و بای بەهێز، کە لەوانەیە ببێتە هۆی لافاوێکی لەناکاو لە هەر چوار ویلایەتی: سنار، دەریای سوور، ڕووباری نیل.

لە بەرامبەردا، مانگی سووری سوودان ڕایگەیاند، کارەساتی لافاو و باران لە پارێزگای ئەبو حەمەد لە ویلایەتی ڕووباری نیل بووە هۆی گیانسپاردنی 34 کەس و برینداربوونی 588 کەسی دیکە و نزیکەی 96 هەزار خێزانیش زیانیان پێگەیشتووە.

مانگی سووریی سوودان باسی لەوەش کردووە، یاتر لە 32 هەزار ماڵ بەهۆی لافاوەکەوە داڕماوە، هەروەها 150 دامەزراوەی خزمەتگوزاریش وێران بوونە.

ژووری تەکنیکی بۆ حاڵەتە فریاگوزاریەکانی پاییز لە ویلایەتی باکوور، ڕایگەیاندووە، ئەو بارانە بەخوڕەی کە ویلایەتەکەی گرتووەتەوە، 14 کەس بەوهۆیەوە گیانیان سپاردووە، هەروەها 84 کەسی دیکەش بریندار بوونە و لانیکەم 20 کەسیش دووپشک پێوەی داون.