لیستی وەزیرانی حکوومەتەکەی پزیشکیان درایە پەرلەمانی ئێران
لیستی ناوی وەزیرانی کابینەی حکوومەتی پزیشکیان درا بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران و محەممەد قالیباف سەرۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە لێژنەکانی پەرلەمان لە هەشتی بەیانییەوە تاوەکوو هەشتی ئێوارە وردبینی لە کارنامە و ئامانجە پێشنیازکراوەکانی کاندیدانی وەزیرانی کابینیەی نوێی حکوومەت دەکەن.
قاڵیباف، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەکاری پێشوەختە کرابوو بۆ ناساندنی وەزیرە پێشنیازکراوەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە گوێرەی خشتەی کارکردنی لێژنەکانی پەرلەمان، دەبێت کاندیدانی وەزیرەکانی حکوومەتی پێشنیازکراو ئامادەی کۆبوونەوەی لێژنەکان ببن، ئەگەر بیانەوێت کۆبوونەوەی لێژنەکانی پەرلەمان ڕۆژانە لە 12 کاتژمێر درێژتر دەکرێنەوە.
ڕاشیگەیاندووە، هەوڵ دەدەن تاوەکوو کۆتایی ئەم هەفتەیە وردبینی کارنامەکانی وەزارەتەکان تەواو بکەن، بەڵام ئەگەرهاتوو وردبینی لێژنەکان تاوەکوو شەممەی هەفتەی داهاتوو تەواو نەبوو، ئەوە بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی کابینەی نوێی حکوومەت لە چواشەممە یان پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو کاتی کۆبوونەوە ڕادەگەیەنرێت.
پێکهاتەی وەزارەکانی حکوومەتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران:
عەلیڕەزا کازمی - وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا
ستار هاشمی - وەزیری گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیاری
ئیسماعیل خەتیب - وەزیری ئاسایش
عەبدولناسر هیمەتی - وەزیری ئابووری و دارایی
عەباس عێراقچی – وەزیری دەرەوە
محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی - وەزیری تەندروستی
ئەحمەد میدری - وەزیری کار و کار و کۆمەڵایەتی
غوڵامڕەزا نووری - وەزیری کشتوکاڵ
ئەمین حسێن ڕەحیمی - وەزیری داد
عەزیز ناسرزادە - وەزیری بەرگری
فەرزانە سادق - وەزیری ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە
محەمەد ئەتاببەگ - وەزیری پیشەسازی و بازرگانی
حسێن سیمایی - وەزیری زانست و تەکنەلۆجیا
عەباس ساڵحی- وەزیری ڕۆشنبیری
ئەسکەندەر موئمنی - وەزیری ناوخۆ
محەممەد ڕەزا ساڵحی ئەمیری - وەزیری فەرهەنگ و گەشتوگوزار
موحسین پاک نەژاد - وەزیری نەوت
عەباس عەلی ئابادی - وەزیری وزە
ئەحمەدی دونیامالی - وەزیری وەرزش و لاوان