دوای هێرشەکەی حەماس، ڕێژەی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و ئاڵوودەبووان لە ئیسرائیل بەرزبووەتەوە

سەربازێکی ئیسرائیلی
سەربازێکی ئیسرائیلی

دوای هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان و ئاڵوودەبوون لە ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

پزیشکی دەروونی، شائول لیڤ ران، دامەزرێنەری سەنتەری ئیسرائیلی بۆ ئالوودەبوون و تەندروستیی دەروونی لە نەتانیا، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند "بەهۆی ئەو فشارە دەروونیانە و گەڕان بەدوای ئاسوودەییدا، بەکارهێنەرانی هێورکەرەوە و ئاڵوودەبوون، جا دەرمان بێت یان مادەی هۆشبەر یان کحول و هەندێ کجار ڕەفتاری ئالوودەبوون وەک قومارکردن، بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بووە".

بۆ سەلماندنی ئەم ئەنجامە، تیمەکەی ئەو دکتۆرە توێژینەوەیەکیان کردووە، کە نزیکەی هەزار کەس لە چینە جیاوازەکانی دانیشتووانی ئیسرائیل بەشداریان کردووە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە 25% ئەوانەی ئاڵوودەبوون پەیوەندییان بە ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر هەبووە.

ئێستا لە هەر چوار ئیسرائیلییەک یەکێکیان ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکانە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022 واتە پێش هێرشەکە لە هەر حەوت ئیسرائیلییەک تەنها یەک کەس تووشی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بووە.

لە ئیسرائیل بەکارهێنانی حەبی خەو و ئازارشکێن بە ڕێژەی لە 180% زیادی کردووە.

ئەو پزیشکە گوتیشی: نەخۆشەکانم داوای شتێکم لێ دەکەن و پاساویشی بۆ دەهێننەوە و دەڵێن "کوڕەکەمان لە غەززە شەڕ دەکات دەبێت بخەوین، ئەگینا ناتوانین بچینە سەر کار".