زانا تۆفیق: بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ژێرخانی ئابووریی هەڵەبجە و سلێمانی و ڕاپەڕینە
شرۆڤەکارێکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات، بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە و سلێمانی و ڕاپەڕین، بەمەبەستی پەرەپێدانی ژێرخانی ئەو شار و ئیدارە سەربەخۆیانە، دەشڵێت: پێویستە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران وەک خۆی لەو ناوچانە جێبەجێ بکرێت چونکە بۆ خزمەتی هاونیشتمانیانە.
یەکشەممە 11ـی ئابی 2024، زانا تۆفیق شرۆڤەکاری سیاسی بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، ئیدارەی ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانی کەمتەرخەم بوون لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی، بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کە دەرچوون، پەیوەندییان بەژێر خانی ئابووریی ناو ناوچانە، دەڵێت: مەسرور بارزانی بە بڕیارەکانی، هاووڵاتییانی کردووەتە میحوەر، جگەلە شۆڕکردنەوەی دەسەڵات کە خەڵکی ئەو ناوچانەی دڵخۆشکردووە، گوتی: مەسرور بارزانی وەفادارە بەرامبەر ئەو بەڵێنانەی لە پەرلەمان دای بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کوردستان.
گوتیشی: پێویستە ئەو بڕیارانەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەکو خۆی لەو ناوچانە جێبەجێ بکرێت چونکە بۆ هاونیشتمانییە، بڕیارێکە لە خەمخۆریی ناوچەکەیە.
دەڵێت:گرنگیی بڕیارەکە لەوەدایە، مەسرور بارزانی خۆی بەرکەوتەی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە هەبووە و گوێی لە خواست و داواکارییەکانی گرتووە و بۆیانی جێبەجێی کردووە.
دەشڵێت: ئەگەر جووڵەی بازرگانیی لە هەڵەبجە ڕێک نەخرێت، دەبێتە ئاژاوە و گەندەڵی، لە کاتێکدا سەرۆکوەزیران بە چاکسازیی جەنگی گەندەڵی دەکات، دەسەڵاتی داوە بە پارێزگاکە بەشێکی داهاتەکەی خۆی، بخاتەوە خزمەتی شارەکە.