پێشمەرگە و هاوپەیمانان هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە خێرا دەکەن

فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ  کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان
فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، پلانی چاکسازیی و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە  تاوتوێ دەکەن.

وەزارەتی پێسمەرگە بڵاوی کردەوە، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ  کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، لە بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتەکە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جێبەجێ کردنی بەرنامە و پلانی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی تەواوی هێزەکان، هاوکات بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان گفتوگۆ کرا، ئاماژە بەوەش دەکات، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی یەکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنیان لە چوارچێوەی فیرقەی نوێ.

Fly Erbil Advertisment