لە کفری پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی دەکرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە کفری پەیمانگەیەکی پیشەیی پێنج ساڵی دەکرێتەوە کە خوێندن تێیدا بە ئینگلیزییە.

چوارشەممە 21ـی ئابی 2024، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە،  پەیمانگەیەکی پێنج ساڵیی لە قەزای کفری بە ناوی پەیمانگەی پیشەیی کفری- خوێندنى ئینگیزی دەکاتەوە کە  قوتابیان و خوێندکارانى دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سنوورى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان - قەزای کفری، دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکە داواکاری پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:

1-وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی 9 ی بنەڕەتی دەبێت.

2- شەست  قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت و بۆ هەر بەشێک تەنها (15) قوتابى و خوێندکار وەردەگیرێـت.

3- خوێندنی پەیمانگە  لەم پسپۆڕى و بەشانە پێک دێـت:

بازرگانى- بەشى ژمێریارى،گەشتوگوزار- بەشى کارگێڕى هۆتێل و میواندارى، دیزاین -بەشى گرافیک دیزاین  و بەشى ئینتێریەر دیزاین، کۆمپیوتەر - ئاى تى.

4 - قوتابی خوێندکارى پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت .

5- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.

6- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لەسەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەكات.

7- پێشکەشکردن  لەڕێکەوتى21ـی ئابی 2024 دەست پێ دەکات و لە 5ـی ئەیلوولی 2024

کۆتایى دێت.                                                                                                    

8- قوتابى خوێندکارى دەرچووى پۆلى نۆى بنەڕەتى دەبێ سەردانى قوتابخانەو خوێندنگەى  خۆى بکات بۆ وەرگرتنى وشەى بەکارهێنەر (یوزەر نێم  و ووشەى تێپەڕ -پاسوۆرد -بۆئەوەى بتوانێت فۆرمى پێشکەشکردن پڕبکاتەوە.

9-قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەری گرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی -وانە دەتوانێت بچێتە ناو سیستمی E-Parwarda  بەهۆى ئەم لینکەى سەرەوە،  بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنھا كلیك لەسەر  ئایکۆنی ناردن دەكات.

Fly Erbil Advertisment