گوندۆگان ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا كرد و دەگەڕێتەوە ماڵەكەی پێشووی

پێپ گواردیۆلا و ئیلكای گوندۆگان
پێپ گواردیۆلا و ئیلكای گوندۆگان

ئیلكای گوندۆگان ماڵئاوایی لە یاریزانە هاوڕێیەكانی لە بارسێلۆنا كردووە و بە یەكجاری یانەكەی جێهێشت و دەگەڕێتەوە یانەی مانچێستەر سیتی پێشووی.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنیا لە راپۆرتە هەواڵێكدا بڵاوی كردووەتەوە ئیلكای گوندۆگان لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا رێككەوتووە لەپێناو باشتركردنی دۆخی دارایی یانەكە لە هەموو شایستە داراییەكانی ئەو دوو ساڵەی خۆش بێت و بە گرێبەستێكی ئازاد یانەكە جێبهێڵێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناوداری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرای كردووە ئیلكای گوندۆگان دەرگای گەڕانەوەی یانەی مانچێستەر سیتی بەڕوویدا كراوەتەوە و دەگەڕێتەوە ژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن.
ئیلكای گوندۆگانی تەمەن 33 ساڵ، لە هاوینی رابردوو لە یانەی مانچێستەر سیتییەوە بە گرێبەستێكی ئازاد بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا كرد، لەگەڵ بارسا لە سەرجەم پاڵەوانێـییەكان بەشداریی لە 51 یاریی كرد، 5 گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار كرد، بەڵام هیچ ناسناوێكی نەبردەوە.

.