"كۆلای غه‌ززه" به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له بازاڕه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌فریقادا ده‌فرۆشێت

كۆمپانیا بچووكه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كانی بایكۆتكردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پیپسی و كۆلایان قۆستووه‌ته‌وه و جۆره كۆلایه‌كی نوێیان دروست كردووه و له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته.
له‌وه‌ته‌ی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه، چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی به‌رفره‌وان بۆ بایكۆتكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیا جیهانییه‌كان له ناویشیاندا 12 كۆمپانیا گه‌وره‌ی جیهانی كه تۆمه‌تبارن به پشتیوانی ئیسرائیل، ده‌ستی پێ كردووه.
به‌رهه‌مه‌كانی كۆكاكۆلا و ماكدۆناڵدز و ستاربكس كه‌وتوونه‌ته ناو هه‌ڵمه‌ته به‌رفره‌وانه‌كان، له لایه‌كی دیكه كۆمپانیای تازه‌دروستكرای "كۆلای غه‌ززه" یه‌كێكه له به‌رهه‌مه نوێیه‌كان و له‌م مانگه‌دا به‌شداری له بازاڕی به‌ریتانیدا كردووه. هاوكات كۆمپانیای "خواردنه‌وه گازییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین" یه‌كێكی دیكه‌یه له بڕانده نوێیه‌كان و باره‌گه‌كه‌ی له سویده و له ماوه‌ی ئاداری ئه‌م ساڵه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و باشووری ئه‌فریقا ده‌فرۆشێت.
به پێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری "تایم"ـی ئه‌مه‌ریكی، به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیا نوێیانه، به شێوه‌یه‌كی خێرا و سه‌رسوڕهێنه‌ر له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشێن، به شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی "كۆلای غه‌ززه" له ماوه‌ی مانگی ئابدا 16 ملیۆن قووتی لێ فرۆشراوه و قازانجه‌كه‌یشی بۆ كه‌رتی غه‌ززه و دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.