تايبهتمهندييهكانى ئايفۆن 7
سبه‌ى يه‌كه‌م وه‌شانى ئايفۆن حه‌وت بۆ ئه‌مساڵ راده‌گه‌يه‌نرێت
K24- هه‌ولێر
كۆمپانياى ئه‌پڵ وابڕياره سبه‌ى له‌كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌تدا له شارى سان فرانسيسكۆ له ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مه‌ريكا، يه‌كه‌م وه‌شان و تايبهتمهندييهكانى ئايفۆن 7 بۆ ئه‌م ساڵ رابگه‌يه‌نێت.
ماڵپه‌ڕى "ئه‌لعه‌ره‌بيه" بڵاويكردووه‌ته‌وه، پێش راگه‌ياندنى ئايفۆن حه‌وت، چه‌ندين ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده‌ى جياجيا و زانيارى دزه پێكراو ده‌رباره‌ى تايبهتمهندييهكانى ئايفۆن حه‌وت ئاشكرابوونه، له گرنگترين ئه‌و تايبهتمهندييانهش بريتين له‌مانه‌ى خواره‌وه:
- وا پێشبينى ده‌كرێت ده‌ركه‌وتنى ئايفۆن حه‌وت به دوو قه‌باره و شاشه‌ى جياواز بێت كه يهكێكان 4.7 ئينج ئه‌ويتريشيان به قه‌باره‌ى 5.5 ئينج بێت، بە دوو جۆريش بەردەست دەبێت، ئايفۆن حه‌وت و حەوت پڵەس.
- شێوازى ديزاينه‌كه‌ى له ئايفۆن 6 و ئايفۆن 6 پلاس ده‌چێت.
- لە رووی رام و ميمۆريشەوە، ئايفۆن حەوت رامەکەی 2 گێگادەبێت و حەوت پڵەسيش 3 گێگايە، بە قەبارەکانی 32 و 128 و 256 بەردەست دەبێت.
- به‌چه‌ند ره‌نگێكى جياواز ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه له‌وانه ره‌نگى (زێڕى، په‌مه‌يى، ره‌شى تاريك، ره‌ساسى و شينێكى تۆخ).
- به‌جۆريك دروست كراوه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه بهقوڵايى يه‌ك مه‌تر له ئاودا به‌رگه بگرێت و هيچى لێ نه‌يه‌ت.
- مه‌زه‌نده دهكريت دوگمەی سه‌ره‌كى چووبێته سەر شاشە، له شێوازى له‌مس به‌كاربهێنرێت.
- ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌يه كه شوێنی هيدفۆنى نييه، به‌ڵكو لە بەرانبەردا ئەگەری زۆرە وايەرلێس يان دەرچەی بارگاوييەکەی بۆ هێدفۆن بەکاربهێندرێت.
- كامێراى ئه‌م ئهئايفۆنه، بهجياواز له‌گه‌ڵ ئايفۆن6 به دوو هاوێنه‌ى كوالێتى به‌رز ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.