بەرازیل تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" لە وڵاتەکەی قەدەغە دەکات
حكوومه‌تی به‌رازیل تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "ئێكس" له وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات؛ هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی "ناڕاست" له تۆڕه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
شه‌ممه، 31ـی ئابی 2024، حكوومه‌تی به‌رازیل به بڕیارێكی دادگه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "ئێكس"ـی له وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد، كه به پێی ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته 22 ملیۆن هاووڵاتی به‌رازیل تۆڕه‌كه به كار ده‌هێنن.
دادگه‌ی به‌رازیل هاوكات سزای هه‌شت هه‌زار یۆرۆ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنێت كه په‌نا ده‌بنه به‌ر "فێڵی ئه‌لیكترۆنی" بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر تۆڕه‌كه.
ئولیكسه‌نده‌ر دی مۆرایس، دادگه‌ی باڵای به‌رازیل ڕۆژی هه‌ینی 30ـی ئابی 2024، بڕیاری دا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆڕه‌كه له وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكرێت، ئه‌مه‌ش ئیلۆن ماسك، خاوه‌نی تۆڕه‌كه‌ی تووڕه كرد و له پۆستێكدا نووسی "ئازادیی ڕاده‌بڕین بنه‌مای دیموكراسییه، دادوه‌رێكی ساخته له به‌رازیل به‌هۆی پاڵنه‌ری سیاسییه‌وه ئه‌م ئازادییه له‌ناو ده‌بات"
پێشتر له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا، هه‌ر یه‌ك له چین له 2009، ئێران له 2009، توركمه‌نستان له 2010، كۆریای باكوور له 2016، بۆرما له 2021، ڕووسیا له 2021، پاكستان له شوباتی 2024، ڤه‌نزوێلا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه تۆڕی "ئێكس" تویتی پێشوویان له وڵاته‌كانیان داخستبوو.