عێراق.. کێ لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا سوودمەند دەبێت؟

عێراق به‌فه‌رمی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكای له عێراق كردووه و واشنتۆن و به‌غداش گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
چاودێرانیش ئه‌م كشانه‌وه‌یه به خۆشحاڵییه‌ك بۆ ئێران ده‌زانن و له لایه‌كی تریشه‌وه سوودانی كه ده‌توانێت وه‌ك كارتیكی براوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا به‌كاری بهێنێت
سه‌ره‌ڕای زیادبوونی هێرش و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌ژێر فشاری عێراقییه‌كاندان بۆ كشانه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داواكاریی عێراق هێزی هاوپه‌یمانان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، له عێراقدا ئامادەن.
تۆڕی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه كه واشنتۆن و به‌غدا له‌سه‌ر پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه یه‌كێك له به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له مانگی ئه‌یلولی 2025 ده‌ست پێ بكات و له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2026 كۆتایی بێت و تاكه شت كه ماوه‌ته‌وه ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو وڵاته و ده‌ستنیشانكردنی كاتی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته‌دا هه‌ن و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپی تیرۆریستی داعش له عێراقن کە ئێستە جمووجۆلی خۆڕێكخستنه‌وه و هێرشه‌كانییان زیادی كردووه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجیشه ئه‌وه‌یه كه سیاسییه‌كان پێیان وایه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیی به ویسته‌كانی سوودانییه‌وه هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، ده‌یه‌وێت به‌م كه‌یسه گه‌وره‌یه ڕای شه‌قام به‌ده‌ست بهێنیت و مانه‌وه‌ی بۆخولێكی تری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مسۆگه‌ر بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فرانس 24یش ، سوودانی سه‌ره‌ڕای به‌رزنرخاندنی ڕۆڵی ئه‌م هێزانه، ده‌ڵێت: بوونه‌ته هۆی زیادبوونی پشێوی له عێراقدا له‌كاتیكدا به به‌رده‌وام هێرشیان دەکرێتە سەر و ئه‌وانیش به‌بێ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، شرۆڤه‌كاران وای بۆده‌چن كه ئه‌مه له‌ژێر فشاری ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌دا بووه كه هه‌ژموونی ئێرانی‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه و حكوومه‌تی عێراقیان ناچار كردووه ئه‌م ڕێككه‌وتنه بکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاندبووه‌وه بۆ دواخستنی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له عێراق و واشنتۆنییان به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، خۆی له گفتوگۆكردن له‌و باره‌یه‌وه ده‌دزێته‌وه.