کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن سێ کاندید لە هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، سێ کاندید لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کوردستان دوور دەخاتەوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەرسێ کاندید، شڤان سەعید عومەر سەعید لە نەوەی نوێ و، شێروان ئەمین نەعو سلێمان لە لیستی پارتی هەڵوێست و، جەعفەر عوسمان عەبدوڵڵا ڕەشید لە بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دوور دەخاتەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی کۆمیسیۆن، ئەو سێ کاندیدە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەو بڕیاڕەیان دەرهەق دەرکراوە.