سووپای ئەمەریکا دوو سیستەمی مووشەکی حووسییەکانمان تێک شکاند
سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوو سیستەمی مووشەکی و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانمان تێک شکاند.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری مايكل كۆرێلا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکاوە ڕایگەیاندووە، کە هێزەکانی ناوەندی ئەمەریکا توانیویانە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دوو سیستەمی مووشەکی حووسییەکان لەناو ببەن.
لە تشرینی دووەمی 2023ەوە حووسییەکان لە دەریای سووردا هێرش دەکەنە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەو کەشتییانەی بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەڕۆن، ئەوەش بۆ پشتیوانیی غەززە و گەلی فەڵەستین.
لە بەرامبەردا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی هێزێکی سەربازییان پێک هێنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی حووسییەکان، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەندان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن، ئەمەش لە کاتێکدا سوپای ئەمەریکا ناوبەناو ئەرکەکانی بەجیا لە هەر هاوپەیمانییەکی دەریایی لە ناوچەکە دەکات.