محەممەد شوکری: کار بۆ بەستنی کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان – قەتەر دەکەین

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و گه‌شتیاری له‌پێشینه‌ی كاری وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی قه‌ته‌ری و ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌رانی قه‌ته‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنێك بوو كه له كۆنفرانسی داڤۆس24 ئیمزا كراوه.
محه‌ممه‌د شوكری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كار ده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له داهاتوودا كۆڕبه‌ندێكی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان – قه‌ته‌ر ببه‌ستن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه له مانگه‌كانی داهاتوودا ئه‌و كۆڕبه‌نده ببه‌سترێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قه‌ته‌رییه‌كان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان بۆ پێشخستنی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان، وەک خودی سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر کردووەتەوە، زیاتر پێویستی به وه‌به‌رهێنانه له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و گه‌شتیاری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئامانجیانه قه‌ته‌ر له‌م سێ بواره‌دا به‌شداری وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
سێشه‌ممه، 10ـی ئه‌یلوولی 2024، کۆبوونەوەی نێوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداری قه‌ته‌ر به‌ڕێوه چوو و هه‌ردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان کردەوە.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی ئیداریی قه‌ته‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداریان تایبەت به بواری وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی قه‌ته‌ردا تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د بن ئه‌حمه‌د بن ته‌وار ئه‌لكه‌واری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداریی قه‌ته‌ر، كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌رپێدان به په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له دوو مانگی داهاتوودا شاندێكی قه‌ته‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
تاوتوێكردنی میكانیزمی پێكهێنانی فیدراسیۆنێكی وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه بوو و لایه‌نی قه‌ته‌ری ئاماده‌یی و خۆشحاڵی خۆی له‌و باره‌یه‌وه نیشان دا و جه‌ختیان كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
مێدیاکانی قەتەر، بە بایەخەوە باس لە هاوبەشیی و هاوئاهەنگیی لەبواری وەبەرهێناندا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکەن.
وەک مێدیاکانی وڵاتی قەتەر ئاماژەی بۆ دەکەن، محەمەد ئەلکەواری، جێگری یەکەمی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی قەتەر لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کە محەمەد شوکری سەرۆکایەتیی دەکات، گفتوگۆی گەشەپێدانی هاوئاهەنگییەکانیان کردووە.
ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو دیدارە لە دەوحە بە ئامادەبوونی پیاوانی کاری هەردوولا و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ڕێک خرا، بەپێی بەیاننامەیەکی ژووری قەتەر، دووپات لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەنێوان هەردوولا کرایەوە، هاوکات خستنەڕووی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەر.
مێدیاکانی قەتەر دەڵێن: لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە ڕێکخستنی کۆڕبەندێکی کار لە هەرێمی کوردستان کرا، لەگەڵ تواناکانی دروستکردنی ئەنجوومەنی کار کە پیاوانی کاری هەردوو وڵات لەخۆ بگرێت کە بتوانن پەیوەندییەکان پتەوتر بکەن.
بەپێی مێدیای قەتەری، محەمەد ئەلکەواری، جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی قەتەر سەردانی پیاوانی کاری هەرێمی کوردستان و قەتەری بە گرنگ زانی بۆ پشتیوانیی وەبەرهێنان و ئەو ژینگەیەی لە هەردوو وڵات لەبارە بۆ وەبەرهێنان، هاوکات وێنەیەکی ڕوونی لەبارەی ئاسانکارییەکانی وڵاتەکەی نیشان دا بۆ کاری وەبەرهێنان.
محەمەد ئەلکەواری زیاتر گوتی: هەرێمی کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنانی زۆری تێدایە لە تەواوی کەرتەکاندا کە قەتەر دەتوانێت کاری تێدا بکات چونکە هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی ئارامی تێدایە.
محەمەد ئەلکەواری داوای لە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمپانیاکانی قەتەردا بکەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی هاوبەش لە قەتەر بکەن.
مێدیای قەتەر دەڵێت: لەبەرامبەردا محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەی کرد بۆ وڵاتی قەتەر کە دەیانەوێت دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە کوردستان لەو وڵاتە بخەنە ڕوو، هاوکات بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە قەتەریش ئاشنا بن، گوتیشی: دەستەکەیان هانی وەبەرهێنەران دەدات لە دەرەوەی وڵات وەبەرهێنان بکەن و هاوئاهەنگیش لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرەوە بکەن.
محەمەد شوکری ئاماژەی بەوەش کردووە کە، توێژینەوە لەبارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەنێوان هەردوولادا دەکرێت، داوای لە وەبەرهێنەرانی قەتەریش کرد بێنە کوردستان و بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان ئاشنا بن.